کاراییە ئاموزشیەکانی تیئۆری گەشەی شناختی پیاژە
.
اطلاعات کاربری
درباره ما
دوستان
خبرنامه
آخرین مطالب
لینکستان
دیگر موارد
آمار وب سایت

تیئۆری گەشەی شناختی پیاژە دەتوانێت بە ماموستایان لە ئاموزش و بەرخوردی دروست لە گەڵی قوتابیانی تەمەنە جۆراوجۆرەکان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانەوە یارمەتی بدات. بە جۆری گشتی، فایدەی بەکار ھێنانی ئەم تیئۆریە بۆ ماموستاکان دەتوانین لەم چەند خاڵەدا بە شێوەی پوختە بەیان بکەین:

  1. لە بەینی پڕوسەی فکری یان بیر کردنەوی منداڵان و گەورە ساڵان جیاوازی گرینگ ھەیە. منداڵان بە شێوەھایەک بیر دەکەنەوە کە گەورە ساڵان لە بیریان چووەتەوە کە خۆیشیان زەمانێک ھەمان شێوە بیرکردنەوەیان بووە. شێوازی بیر کردنەوەی منداڵان ھەڵەڤایەکی تێدایە کە پێش بینی ئەوانە بۆ گەورە ساڵان دشوارە. سا، ماموستایان و تەواوی ئەو کەسانی لە گەڵی منداڵان سەروکاریان ھەیە دەبێ حەول بدەن تاکوو خۆیان لە بارودۆخی منداڵان قەرار بدەن و مەسائیل و دیاردەکان بە رەوشی ئەوان ببینن. ئەم کارە لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ نموونە قسە کردن لە گەڵ منداڵ و چاو لێکردنی رەفتاری ئەو، دەتواندرێت ئەنجام ببێت. ئاگا بوون لە پڕۆسەی شناختی منداڵان لە تەمەنە جۆراجۆرەکان لەم بارەدا دەتوانێت بە ماموستایان یارمەتی بدات.
  2. منداڵان، بە تایبەتی منداڵانی پێش سەرەتایی و ساڵەکانی ئەوەڵی پلەی سەرەتایی، لە رێگای دەرگیری و کارکردن راستەوخۆ لە گەڵی شتەکان و مەوادی ئاشکرا و ھەست پێ کراو، مەسائیل و چەمەکە جۆراوجۆرەکان فێر دەبن و لەم ساڵانەدا کار کردن بە کەلیمە یان وشە و سەمبولەکانی دیکە بە باشی شتەکان و کاروبارە ھەست پێ کراوەکان لە منداڵان باعیسی فێر بوون نابێت. سا، ماموستا دەبێت حەول بدات تاکوو قوتابیە منداڵەکان شت و کاروبارە جۆراجۆرەکان ببینن، لەمسی بکات، دەستکاری بکات و کاری جۆراوجۆر بە سر ئەوانەدا ئەنجام بدات. ئەم جۆرە چالاکیانە باعیس دەبێت کە قوتابیان چەمەکی جۆراجۆر و رابیتەی بەینی ئەو چەمەکانە بە دەست بێنن.

لە روی خاڵەکانی سەرەوە، دەتوانین نەتیجە بگرین کە رەوشی ئاموزشی بناخە دانراو لە سەری تیئۆری گەشەی شناختی پیاژە دەبێ کۆجێ بێتە سەر فێربونی دۆزراوەیەتی. لەم رەوشە فێربونەدا منداڵان، شەخسەن زانست کەشف دەکەن نەک لە رێگای روون کردنەوە و وەسفی ماموستاوە. لە رووی تیئۆری پیاژە، ئەم رەوشە بۆ منداڵانی تەمەنەکانی خوارەوە یەکێک لە باشترین رەوشەکانی فێربوونە، بەخاتری ئەوەی کە ئیمکانی تەجروبەی دەستی ئەوەڵ بۆ ئەوان بەدی دێنێت. لە رەوشی فێربونی دۆزراوەیەتی، "ماموستایان بە جێگەی ئەوەی کە دانش و زانست بە جۆری ئامادە و لە رێگەی روون کردنەوەی کەلامی لە ئیختیاری قوتابیان دابنن، کۆمەڵێک چالاکی جۆراجۆر بۆ قوتابیان بەدی دێنن تا بە یارمەتی ئەوانە، منداڵان دەست بکەنە کۆڵینەوە و کەشفی دانش _ بۆ نموونە کەرەستەی جۆراجۆری ھونەری و دەستی، پازل و موعەمما یان چمامک، چوارپاڵوی داری، کتێبە جۆراوجۆرەکان، کەرەستەی پێوان، کەرەستەی موزیکی و ..." (بێڕک[1]، ٢٠٠٠، لاپەڕەی ٢٥٨). لە ھەر حاڵدا، دەرک و تێگەیشتنی مەسائیل بناخەدانراو لە سەر زمانیش بە ڕادەیەکی زۆر بە تەجرووبەی ھەست پێ کراو و ئاشکرا و دەستی ئەوەڵ پێویستی ھەیە. بە قەولی گیج و برلاینێر (١٩٨٤) " ئەو منداڵانەی کە پێشتر، لە رێگەی کایە کردن بە کەرەستەی ھەقلی مەقۆ، چەمەکی نوێڵیان ھەست نەکردبێت، فێربوونی ئەم چەمەکە لە دەرسی بوونەوەر ناسی و زەوی ناسی دەرەی سەرەتایی بە دشواری ئەنجام دەبێت. ئەو منداڵانەی کە بە مۆرە و گوولەو چوارپاڵوی داری کایەیان نەکردبێت، لە دەرک و فامی کۆ، دابەش، زەڕب و کەمکردن دوچاری موشکیل دەبن " (لاپەڕەی ١٤٨).

٣.    سەرە ڕای تاکیدی پیاژە بە سەر فێربونی دۆزراوەیەتی و ئاموزشی تاکی، بە ھەڵسوکەوتی دوولایەنی منداڵ لە گەڵ منداڵەکانی تر سەرنجی داوە و بایەخی پێ داوە. ئەم ھەڵسوکەوتە دوولایەنە لە بەینی منداڵان بە لابردنی خۆویستی ئەوان یارمەتی دەدات. منداڵ لە رێگەی ھەڵسوکەوتی دوولایەنە لە گەڵی ھاوتەمەنەکانی خۆی بە قەبوڵ کردنی ڕوانگەی خەڵکیتر دەگات. جگە لەمە، بە خاتر ئەوەی کە ھەڵسوکەوتی کۆمەڵگایەتی زۆرتر لە رێگەی بەکار ھێنانی زمانەوە ئەنجام دەبێت، ئەم کارە باعیس دەبێت کە دەرک و تێگەیشتنی کەلامی منداڵ بچیتە سەر.

٤.   ئاموزش دەبێت لە گەڵ پێداویستی تاکیەکانی قوتابیان و ڕادەی دەرک و فامی ئەوان پێگ بگرێت و ھەماھەنگ بن، یەعنی نەوعی ئەرکەکانی فێربوون، ئەندازەی ئەوانە و سورعەتی فێربوون دەبێ لە سەر بنەمای تواناییەکانی منداڵە جۆراجۆرەکان بێت.

سا، پلان و وانە درسیەکان دەبێ لە رووی قۆناغەکانی گەشەی زێھنی منداڵانەو دابنرێت و لە رێک و پێک کردنی ئەوانە، تەواوی دانستەی قۆناغەکانی جۆراجۆری گەشەی زێھنی منداڵان لە نەزە بگرین. ھەروەھا لە کاتی ئاموزش دان بە منداڵانی تەمەنە جۆراجۆرەکان، دەبێ جیاوازی ڕادەی توانایی ئەوان لە نەزەر بگرین. منداڵان زۆرتر بە دەرفەتی فێربوون لە رێگەی تەجروبەی راستەوخۆ پێویستیان ھەیە تاکوو ئاموزشی فەرمی. سا، باشترە کە ماموستا تا حەدی ئیمکان و تا ئەو جێگەی کە دەتوانێت لە ئاموزشی فەرمی کەم بکاتەوە و تا ئەو جیگەی کە دەتوانێت حەول بدات بۆ بەدی ھێنانی دەرفەتی فێربوون و ئامادەکاری مەوادی ئاموزشی.



[1] berk





:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 460
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : دو شنبه 5 مهر 1395
.
مطالب مرتبط با این پست

موضوعات
نویسندگان
آرشیو مطالب
مطالب تصادفی
مطالب پربازدید
تبادل لینک هوشمند
پشتیبانی